فەرمانبەرێکی کارەبای دهۆک بڕی 290 ملیۆن دیناری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەبات

 

لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دهۆک، فەرمانبەرێک بڕی 290 ملین دیناری کارەبای لە ماڵان وەرگرتووە و بردوویەتی، ئێستا فەرمانبەرەکە دەستگیرکراوە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە دهۆک گواستییەوە، ئەو فەرمانبەرە لە ماوەی 20 ڕۆژدا 290 ملیۆن دیناری لە ماڵان کۆکردووەتەوە، بەبێ ئەوەی لە پێوەری ماڵاندا بیسڕێتەوە.

ئەو فەرمانبەرە پێشتر کاری کۆکردنەوەی پارەی کارەبا بووە بەڵام دواتر لە بەشی کارگێڕی بەڕێوەبەرایەتییەکە کاری کردووە.

دوای ئەوەی ئەو کارمەندە دانیناوە بە تاوانەکەیدا ئێستا لە زیندانە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی بە تۆمەتی “دزیكردن” كەسێكی دەستگیر كرد

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە، كه‌ “دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ ئه‌نجامداوە” و پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل بووە به ‌عه‌ره‌بانه‌ لەناو…
Total
0
Share