بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە: بەرهەمی ئەمساڵی هەنار زۆر خراپ دەبێت

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی سەرمایەی لە زستانی ڕابردوودا ناوچەکەی گرتەوە، پێشبینی دەکرێت بەرهەمی هەناری ئەمساڵ زۆر خراپ بێت.

ستار مەحموود بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، “بەهۆی ئەو دوو شەپۆلی سەرما سەختەی زستان و بەهاری ڕابردوو ناوچەکەمانی گرتەوە، پێشبینی دەکەین بەرهەمی هەناری ئەمساڵمان زۆر خراپ بێت، بەشێوەیەکی گشتی بەرهەممان دەبێت، بەڵام ناتوانین بەراوردی بکەین بە ساڵانی ڕابردوو”.

وتیشی، “باخی هەنار هەیە بەتەواوی وشک بووە، هەندێک باخی دیکە هەیە ڕەنگە %60 ی بەرهەمی ساڵی پاری هەبێت، بەڵام هیچ باخێک بڕی بەرهەمەکەی ناگاتە ساڵی ڕابردوو”.

باسی لەوەشکرد،” لەگەڵ تۆڕی ڕێکخراوەکان و کۆمەڵگای مەدەنی کۆبوونەوەمان کردووە، پرۆپۆزڵێکمان ئامادەکردووە بۆ ئەنجامدانی فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە کە پێدەچێت بکەوێتە کۆتایی مانگی داهاتوو”.

ئاشکراشیکرد ،”فێستیڤاڵی بەبازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕی جوتیاران دەبێت، بەشێکی ئەو ناوبانگەی هەناری هەڵەبجە پەیدایکردووە بەهۆی ئەو فێستیڤاڵانەوە بووە کە لە چەند ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدراون”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “جوتیار هەبووە لە ساڵانی ڕابردوودا بەشداری فێستیڤاڵەکەی کردووە، کڕیاری زۆر باشی بەرهەمەکانی دەستکەوتووە بە شێوەیەک هەر لەناو باخەکەی خۆیدا بەرهەمەکانی فرۆشتووە”.

 

بابەتی پێشتر

پێكانی هازارد قورس نییە

بابەتی دواتر

کاروان گەزنەیی: حکومەت 10 ملیار دۆلاری مووچەخۆران قەرزدارە و  فشاردەکات بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە خنکان رزگارکرا

لە سنووری زاخۆ منداڵێکی تەمەن 12 ساڵان لە خنکان رزگارکرا. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share