چاودێریی بازرگانی روونكردنەوە لەسەر نرخی خۆراك و چا دەدات

بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی دابەشكردنی بەشە خۆراكەوە هیچكام لە ماددە خۆراكە بنەڕەتییەكان گران نەبوون، هۆكاری گرانبوونی نرخی چاش ئاشكرادەكات.

سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای رایگەیاند، نرخی زۆرینەی ماددە خۆراكییەكان نەك گران نەبوون، بەڵكو دابەزیوون.

وتیشی، “دەستپێكردنەوەی وەرگرتنی گومرگ لەسەر ماددە خۆراكییەكان نەبووەتە هۆی گرانبوونیان، بەپێچەوانەوە بەهۆی دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەوە دابەزیوون”.

پێشتر بە بڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵیی هەرێم وەرگرتنی گومرگ لەسەر 23 ماددەی خۆراكی هەڵگیرا و بەمدواییە بڕیارەكە راگیرا.

سەبارەت بە گرانبوونی نرخی چا، كە بەراورد بە نرخی ماوەی پێشوو بۆ هەر 400 گرامێك 2000 دینار و زیاتری چووەتەسەر، سۆران عەبدولغەفور وتی، “نرخەكەی لە وڵاتی بەرهەمهێن كە سریلانكایە گران بووە، ئەوەش تاكە هۆكاریەتی”.

روونیشیكردەوە، نرخی فەردەیەك ئاردیش وەك خۆیەتی و بە 45 هەزار ماوەتەوە، بەهۆی نرخی دۆلاریشەوە نرخی ماددەكانی دیكە وەك خۆیان ماونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێکمان دەستگیرکرد کە خۆی وەک کارمەندی هێزە ئەمنییەکان ناساندووە و هەڕەشەی کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، لە رانیە کەسێک دەستگیرکرا کە خۆی وەک کارمەندی هێزی ئەمنی ناساندبوو، هەڕەشەی لە کەسێک…
Total
0
Share