پێكانی هازارد قورس نییە

تیمی پزیشكی یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشكرایكرد، پێكانەكەی هاری ماگوایەر قورس نییە و دەتوانێت لە یاریی داهاتوودا ئامادە بێت.

هازارد لە نەیشن لیگ و لە یارییەكانی هەڵبژاردەی بەلجیكا توشی پێكان بوو.

هازارد گەڕایەوە بۆ مەدرید و لەوێ پشكنینی پزیشكی ئەنجامدا دەركەوت پێكانەكەی قورس نییە و لە یاریی داهاتوودا لەبەرامبەر ئۆساسۆنا دەتوانێت بەشداری بكات.

كێشەی ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێكان و دووركەوتنەوەی هازارد نییە، بەڵكو كێشەكە ئەوەیە ئاستی وەك پێویست نییەو خراپ یاریی دەكات.

هازارد ئەم وەرزە یەك یاریی باش دەركەوتووە ئەویش كاتێك لە چامپیۆنز لیگدا یاریی كردووە كە بەهۆی پێكانی بنزیمەوە سەرەكی بوو.

بابەتی پێشتر

فەرمانگەی میدیا و زانیاری: حکومەت بەرە بەرە خۆی لە قەرزەکانی دەرباز دەکات

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە: بەرهەمی ئەمساڵی هەنار زۆر خراپ دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆخی پێکراوەکانی بەرشلۆنە

تیر شتیگن هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە، دی یۆنگ گەڕاوەتەوە، سێرجی ڕۆبێرتۆش پەیوەندی بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردووە. لیستی…
Total
0
Share