بڕیارە ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و دوو تەوەر تاوتوێدەكات، یەكەمیان دەنگدانە لەسەر دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنەكە.
تەوەری دووەمی كۆبوونەوەكە وەك لە كارنامەی دانیشتنەكەدا هاتووە و كەمێك لەمەوبەر ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە، تایبەتە بە هەڵبژاردنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دوای ئەوەی حاكم زاملی كە وەك نوێنەری ڕەوتی سەدر جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو، دەستی لە پۆستەكەی هەڵگرت و لەگەڵ ئەندامانی تری فراكسیۆنی سەدردا لە ئەنجومەنی نوێنەران كشانەوە.
كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكردووە، دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەران كاتژمێر یەكی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 28ی ئەیلول دەكرێت.