سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی: لە هەموو ڕوویەكەوە ئامادەین بۆ ئەمساڵی خوێندن

سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی ڕایگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و تیمەكانی ئیدارەی گشتی یەكێتی دەكەم كە بەردەوام هەماهەنگ و هاوكارمانبوون و زۆرینەی هەرەزۆری گرفتی بەشە ناوخۆییەكانیان چارەسەركردووە.

پ.ی.د.هۆشیار عەبدوڵڵا عەزیز سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لەپەیامێكدا بەبۆنەی دەستپێكردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنەوە ڕایگەیاند، بە ڕێژەیەكی باش زانكۆمان لە هەموو ڕوویەكەوە ئامادەیە بۆ ئەمساڵی خوێندن و چاوەڕوانی لە خوێندكارانیش دەكەین كە دەگەڕێنەوە زانكۆ و پەیمانگاكان، بە بەرپرسیارێتیەوە مامەڵەبكەن و ببنە هاوكارێكی زۆر باش.
لە پەیامەكەیدا هاتووە، “هیوا دەخوازم هەموومان پێكەوە بتوانین لەسەرەتاوە، ساڵێكی پڕاوپڕ لە زانست و چالاكی جۆراوجۆر دەستپێبكەین و هاوكاری یەكتربین بۆ دابینكردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ ئەمساڵی خوێندن”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، “پێمخۆشە سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و تیمەكانی ئیدارەی گشتی یەكێتی بكەم، كە بەردەوام هەماهەنگ و هاوكارمانبوون و زۆرینەی هەرەزۆری گرفتی بەشە ناوخۆییەكانیان چارەسەركردووە و بەردەوامیش لەپەیوەندیدان لەگەڵماندا بۆ ئەوەی هەرچی پێیاندەكرێت درێغی نەكەن و نەشیانكردووە”.

بابەتی پێشتر

سودانی كارنامەی "حكومەتەكەی" ئاشكراكرد: "وەزیر لە كارەكەی دەردەكەم"

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف: لە هەندێک شوێن وتنەوەی قورئان و وانەی ئایینی بۆ مەبەستی تایبەتی بەکارهێنراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share