وەزیری ناوخۆ: سوڵحی عەشایەری وایکردووە تاوانبارەکان لە دادگا نەترسن

وەزیری ناوخۆی هەرێم لە قسەکانیدا لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دان بەوەدا دەنێن، کە کێشەی کوشتن و خۆکوژی هەیە، بەڵام هەندێک کێشە هەن دەبێت چارەسەر بکرێت، بۆ نموونە “سوڵحی عەشایەری وایکردووە تاوانباران لە دادگا ناترسن”.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم، لەمیانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستان و قسەكردن لەبارەی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتن، بەتایبەت كوشتنی ژنان، ڕایگەیاند، “کێشەی زۆر هەن، کە دەستنیشانکراون و کاریگەریی نەرێنییان لەسەر کۆمەڵگە هەیە، لەوانە، ئێمە گلەیی زۆرمان لە ڕاگەیاندنەکان هەیە، چونکە بەرنامەی تەلەفزیۆنی وا هەیە لە هەرێم، جێگەی دادگا و پۆلیسی گرتووەتەوە و بڕیار لەسەر تاوانبارکردن و بێتاوانیی خەڵک دەدات”.

لەبارەی ئەو تاوانانەی بە چەکی وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە دەکرێن، ڕێبەر ئەحمەد بڕوای وابوو، “دەبێت بەرنامە هەبێت ئەندامانی ئەو دوو وەزارەتە چەکەکانیان نەبەنەوە بۆ ماڵەوە، چونکە بەشێک لە تاوانەکان بە چەکی وەزارەتەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ دەکرێت و ئەمڕۆ ئێمە شوێنێکمان نییە بۆ هەڵگرتنی چەکەکان تا نەبرێتەوە ماڵەوە و تاوانی پێ ئەنجام نەدرێت”.

بە بۆچوونی وەزیری ناوخۆ، “خێزان دەبێت بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت، چونکە بەپێی ئەو داتایەی لەبەردەستماندایە، کاتی کەرەنتینە لە ساڵی ڕابردوو، ئاماری خۆکوشتن و تاوان کەمتر بووە، چونکە دایک و باوکەکان لە ماڵەوە بوون و ئاگاداری منداڵەکانیان بوون، ئەمە نیشانی دەدات بەشێک لە ئەرکەکە لەسەر خێزان و خەڵکە”.

بەپێی ئەو ئامارەی وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند، لە ساڵی 2009 تا 2021، هەزار و 209 کەس خۆیان سوتاندووە، لەگەڵ ئەوە کوشتن کەمترە لەو ڕێژەیە، “ئەوەش نیشانی دەدات کێشە گەورەکە پەروەردە و ڕۆڵی خێزانە لە ئاڕاستەی دەروونیی تاکدا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی گواستنەوەی دۆسیەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لەبارەی گواستنەوەی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە بۆ سەر وەزارەتی دارایی زانیاریی نوێ ئاشکرادەکات. عەزیز…
زیاتر ببینە

هاوسەرۆکانی یەکێتی بۆ هاوپەیمانان: بوونی ستراتیژێکی نوێ بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی تیرۆر پێویستە

هاوسەرۆکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان، گرنگیی ھەماھەنگیی ئەمنیی ھاوبەشیان لە نێوان…
Total
0
Share