بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
سامان نادر، لێپرسراوی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی 122، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ” بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە دەورووبەری کاتژمێر 1:30 بۆ 2:30 کچێک گەیەندرایە لای ئێمە کە نهۆمی 12ی یەکەی نیشتەجێبوونەکانی پاک سیتی کەوتووەتە خوارەوە”.
وتیشی، ” کچەکە لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدابوو، بۆیە ڕاستەوخۆ ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانیمان کردوە”.
باسی لەوەشکرد، ” کچەکە تەمەنی 35 ساڵ دەبوو، بەڵام هیچ زانیارییەکی دیکەمان لا نییە، ناشزانین ئەوەی بەسەری هاتووە تەنها ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان خۆکوژی بووە”.