ڕێباز حەملان: لە زووترین کاتدا مووچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت

ڕێباز حەملان وەزیری پێشووی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوتی ئەم مانگە خراوەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و لە زووترین کاتدا مووچە دابەشدەکرێت.

ڕێباز حەملان ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاندووە، داهاتی فرۆشتنی نەوتی ئەم مانگە خراوەتەسەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ داهاتەکانی دیکەدا مووجەی مانگی ئەیلولی پێدابەشدەکرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا وەزارەتی دارایی خشتەی مووچە ڕادەگەیەنێت.

بابەتی پێشتر

دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

بابەتی دواتر

سلێمانی؛ کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share