بە ڤیدیۆ.. یەكەم دیمەنی هەورەكانی سەر ڕووی هەسارەی موشتەری

هەورەكانی سەر ڕووی موشتەری

یەكەم دیمەنی سێ دووری (3D)ی بەشێك لە هەورەكانی نێو بەرگەهەوای هەسارەی موشتەری (جوپیتەر) بڵاوكرانەوە كە لە ڕێگەی داتاکانی مانگی دەستکردی جونۆ Juno کۆکراونەتەوە و کراون بە ڤیدیۆ.

لوقمان حەوێز، شارەزای كەشناسیی كورد و ئەندامی كۆمەڵەی گەردونناسی تێكساس لەگەڵ بڵاوكردنەوەی دیمەنەكەدا ڕایگەیاند، کەشتی و مانگی دەستکردی جونۆ لەلایەن ناساوە لە بەرواری 5ی ئابی 2011 نێردرا بەرەو دیوە گازییەکەی نێو کۆمەڵەی خۆر و هەسارەی موشتەری، دەبووایە کارەکانی لە ناوەڕاستی ساڵی 2021 کۆتایی پێبێت، بەڵام تاوەکو ساڵی 2025 کاردەکات و دواتر بەردەدرێتەوە سەر ڕووی هەسارەکە، لەڕێگەی بەربوونەوەشدا کۆمەڵێک زانیاری لەسەر بەرگەهەوای موشتەری تۆماردەکات و بەر لەوەی تەواو پەکیبکەوێت ئەو زانیارییانە دەنێرێتەوە.

“هەسارە گازییەکانی نێو کۆمەڵەی خۆر کە (موشتەری، ساتۆرن، ئۆرانۆس و نیپتۆن) دەگرێتەوە بەردینی نین وەک هەسارەی زەوی، بەڵکو سەر ڕووەکانیان شلە، لە گازی هایدرۆجین، هیلیۆم و میسان پێکدێت” وەك ئەوەی لوقمان حەوێز ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، وڵاتی چین-یش لە چێوەی پڕۆگرامی پشکنینەکانی ئاسمان لە بەرنامەدایە کەشتیەک بنێرێتە سەر ڕووە شلەکەی هەسارەی موشتەری و بۆ ماوەیەکی کەم پشکنین بکات لەبارەی پێکهاتەکانی بەرگەهەوا و سەر ڕووی هەسارەكە.

بابەتی پێشتر

سلێمانی؛ کچێک لە نهۆمی 12 ی یەکەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەخوارەوە

بابەتی دواتر

کۆریای باکوور 19 هەمین موشەکی خۆی لەمساڵدا تاقیکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمپانیاکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبارەی هەژماری ئەندامانی تاڵیبانەوە بڕیاریاندا

ئەندامانی بزوتنەوەی تاڵیبان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت تویتەر، بەئاشکرا پەیامەکانیان بڵاودەکەنەوە و پرسیارەکان سەبارەت بە چارەنووسی هەژمارەکانیان…
Total
0
Share