لەبارەی کۆچی دوایی ئۆجەلانەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

ئۆفیسی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕابەری پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە، ڕایانگەیاندووە بۆ ماوەی دوو ساڵ دەچێت نەیانتوانیووە ئۆجەلان ببینن و دەنگۆی کۆچی دواییەکەشی ڕەتدەکەنەوە.

ئۆفیسی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان(Asrin Law office ) لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، “کۆتا جار کە توانیومانە پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنجام بدەین ڕۆژی 27/4/2020 بووە، واتە نزیک دەبێتەوە لە ساڵێک کە قسەکردن لەگەڵ ئۆجەلان ڕاگیراوە”.

لە ڕاگەیەندراوی ئۆفیسەکەدا هاتووە، “ناتوانین بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی  بە ئۆجەلانەوە بکەین نیگەرانین لە باری تەندروستیی عەبدوڵا ئۆجەلان، بەدواداچوونی جدی دەکەین بۆ وەرگرتنی زانیاری نوێ، هەندێکجار لە تۆڕە کۆمەڵایاتیەکان دەنگۆی کۆچی دوایی ئۆجەلان بڵاودەبێتەوە، نازانین سەرچاوەی ئەو دەنگۆیانە لە کوێ سەر هەڵدەدەن”.

دوو ڕۆژ پێش ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن چەند ئەکاونتێکەوە بە زمانی تورکی و کرمانجی هەواڵی کۆچی دوایی عەبدوڵا ئۆجەلانیان بڵاوکردەوە، ئەوە نیگەرانی لای لایەنگرانی پەکەکە و خەڵكی بەگشتی لەبارەی چارەنوسی ئۆجەلانەوە دروستکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ 33 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی هەڵەبجەدا تێپەڕ دەبێت

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندیی عێراق بڕی یەدەگی دراوی بیانیی بانكەكەی ئاشكرا كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share