پێكدادانی دوو فڕۆكەی بچوك لە ئەڵمانیا دوو قوربانی لێكەوتەوە

دیمەنێكی پاش ڕووداوەكە

لە ئەنجامی بەریەككەوتنی دوو فڕۆكەی بچوك لە نزیك فڕۆكەخانەی لۆیمنێتس-ی شاری جیرا لە ویلایەتی تۆرینگن، دوو كەس گیانیان لەدەستدا.

وتەبێژ بەناوی دەستەی ئاگركوژێنەوە ڕایگەیاند، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان فڕۆكەكان تایبەت بوون بە یاریی هونەریی بەهلەوانی، ئێوارەی دوێنێ لە نزیك فڕۆكەخانەی لۆیمنێتس لە ئاسماندا بەریەككەوتوون.

پێكدادانی دوو فڕۆكەكە لەسەر ناوچەیەكی كراوە بووە، هیچ گیانلەدەستدا و برینداری دیكەی نەبووە جگە لەو دوو كەسەی گیانیان لەدەستداوە.

دوای ڕووداوەكە هێزەكانی پۆلیس، ئاگركوژێنەوە و خزمەتگوزاریی بەهاناوەچوون گەیشتوونەتە ناوچەكە، بەڵام تائێستا وردەكارییەكەی و ناسنامەی قوربانییەكان ئاشكرانەكراون.

بابەتی پێشتر

هەرێم كەمال ئاغا: ساڵی داهاتوو كێشە بۆ مووچە دروست نابێت

بابەتی دواتر

دیپلۆماتکارێکی عێراقی لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەیری یاری تۆپی پێ دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وێنە.. چەکدارانی تاڵیبان لە یۆنان

میدیاکانی یۆنان بڵاویانکردەوە کە دانیشتووانی شاری “کەلەماتە” پەیوەندییان بە پۆلیسەوە کردووە کە گوایە چەکدارانی تاڵیبان بەسەر شەقامێکی سەرەکیی…
Total
0
Share