نەوت هەرزانتر فرۆشراوە و داهات كەمدەكات

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، نەوتی هەرێمی كوردستان لە سێ مانگی ڕابردوودا بە 13 دۆلار كەمتر فرۆشراوە و 41.5 %ی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ خەزێنەی گشتی و مووچە گەڕاوەتەوە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ‎ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داتاكانی هەناردەكردن و فرۆشی ناوخۆ و داهاتی نەوتی بڵاوكردەوە، بەپشتبەستن بە ڕاپۆرتی دیلۆیت كە ‎نەوتی فرۆشراوی هەرێم لە چارەكی دووەمی 2022دا 37 ملیۆن و 856 هەزار و 52 بەرمیل بووە كە دەكاتە تێكرا فرۆشی ڕۆژانە 416 هەزار بەرمیل بووە.

ئەو پەرلەمانتارە ڕاشیگەیاند، “هەرێمی كوردستان نەوتەكەی بە 13 دۆلار و 16 سەنت كەمتر لە نرخی برێنت فرۆشتووە و پێشتر بە 11 دۆلار كەمتر فرۆشراوە”.

عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە كۆی ئەو نەوتەی فرۆشراوە 41.5%ی داهات بۆ خەزێنەی گشتی و مووچە ماوەتەوە كە پێشتر 43.9 % بووە و 43.1%ی كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراو بۆ كۆمپانیا نەوتییەكان ڕۆیشتووە بەبێ كرێی گواستنەوە لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمی ئەمساڵدا بە قەرز و شایستەی كۆمپانیاكانەوە 33.4%ی كۆی داهاتی نەوتیان بۆ تەرخانكراوە.

ڕاشیگەیاند، ‎ئەو ڕێژەیەی بۆ گواستنەوە و كۆگاكردن ڕۆشتووە 15.4٪ی هەموو داهاتی نەوت پێكدەهێنێت لە كاتێكدا لە چارەكی یەكەمدا گواستنەوە و هەموو خەرجییەكانی دیكە ڕێژەی 12.8٪ی داهاتی پێكهێنابوو.

بابەتی پێشتر

مامۆستایەك دەستدرێژیی سێكسیی كردەسەر كچە خوێندكارێك

بابەتی دواتر

لە كەلار سێ منداڵی كچ پێكەوە لەدایكبوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share