کادیرانی پارتی دەستیان بەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستاندا گرت

لەدوای هەڵگرتنی دانیشتنی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە، کادیرانی پارتی دەستیان بەسەر ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستاندا گرت.

ئەیاد عەبدوڵا سکرتێری رۆژنامەوانی د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە، “بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دانیشتنی ژمارە چوار ی ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکراوەتەوە هیچ بنەمایەکی نییە و وەک سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند دانیشتنی ئەمڕۆ دواخراوە بۆ کاتێکی تر، ئەم هەواڵە بەکارهێنانی فەرمانبەرانی بەشی راگەیاندنە بۆ ئەجندای حزبی نایاسایی و ناپەیڕەوی.

ئەمڕۆ دووشەممە، د. رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، بڕیاری دواخستنی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستانی بۆ کاتێکی نادیار دا، لە دوای ئەوەش کادیرانی پارتی دەستیان بەسەر ماڵپەڕی فەرمی پەرلەماندا گرت و هەواڵی ناڕاستیان تێیدا بڵاوکردووەتەوە.

کادیرانی پارتی لە ماڵپەڕەکەدا نووسیوویانە کە ئەمڕۆ ئەنجومەنی کۆمسیاران کارا کراوەتەوە، لە کاتێکدا بە بڕیاری سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوەکە ئەنجامندراوە و ئەو زانیارییانە دوورن لە راستییەوە.

 

بابەتی پێشتر

وێنە.. لە چوارقوڕنە ماڵێک سوتا

بابەتی دواتر

دەتەوێت بەباشی بخەویت؟ دووربکەوەرەوە لە سەیرکردنی کاتژمێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share