مامۆستایەك دەستدرێژیی سێكسیی كردەسەر كچە خوێندكارێك

مامۆستایەك دەستگیركرا كە دوای فریودانی كچە خوێندكارێك، دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەسەری.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵی مەغریب، مامۆستاكە لە خوێندنگەیەكی شاری قەسڕ كەبیری ئەو وڵاتە وانەی زمانی فەرەنسیی دەوتەوە و یەكێك لە كچە خوێندكارەكانی فریوداوە و بەڵێنی ئەوەی پێداوە كە هاوسەرگیریی لەگەڵدا دەكات، بەڵام دەستدرێژیی سێكسیی كردووەتەسەری و بەجێیهێشتووە.

ئەو مامۆستایە لەگەڵ ئەوەی خێزاندارە، جگە لە فریودانی ئەو كچە خوێندكارە، كچێكی دیكەی فریوداوە و بە هەمان شێوە پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵدا هەبووە و بەڵێنی هاوسەرگیریی پێداوە.

ڕۆژنامەی “هێسپرێس”ی مەغریبی دەڵێت، دوای ئاشكرابوونی كەیسەكە و سكاڵای خوێندكارەكە، ئەو مامۆستایە دەستگیركراوە و لە ژێر چاودێری و پاسەوانیی تونددا چاوەڕوانی دادگاییكردنە.

بابەتی پێشتر

شارەوانیی سلێمانی: ڕێكاریی یاسایی بەرامبەر زیادەرۆییەكان دەگرینەبەر

بابەتی دواتر

نەوت هەرزانتر فرۆشراوە و داهات كەمدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share