ئەپڵ بۆ بەكارهێنەرانی ئایفۆن 14: خۆتان ئەم گرفتە چارەسەربكەن

كۆمپانیای ئەپڵ، چارەسەری گرفتێكی ئایفۆن 14ی ئاشكراكرد و بەكارهێنەر خۆی دەتوانێت چارەسەریبكات.

گرفتەكەی ئامێری ئایفۆن 14 بریتییە لە لەرینەوەی كامێراكەی لە كاتی كردنەوەی هەندێك لە ئەپەكاندا لەوانە تیكتۆك و سناپ چات.

كۆمپانیای ئەپڵ دەڵێت، نوێكردنەوەی “ئای ئۆ ئێس 16.0.2” گرفتەكە چارەسەردەكات و ئەوەش بە كرتەكردن لەسەر ئامادەكارییەكانی ئامێرەكە دەبێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆمپانیا ئەمریكییەكە، پێدەچێت هۆكاری لەرزین و لەرینەوەی كامێرای ئایفۆن 14 بەهۆی پەیوەستنەبوونی ئەو ئەپلیكەیشنانە و سیستمی وێنەگرتنی ئامێرەكە بە شێوەیەكی باش ڕوویدابێت و چارەسەرەكەشی لە پرۆگرامدا دەكرێت.

بەشێك لە بەكارهێنەرانی ئایفۆن 14 پرۆ و ئایفۆن 14 پرۆماكس، لە كاتی بەكارهێنانی كامێرای پشتەوەی ئامێرەكانیان و كردنەوەی تیكتۆك و سناپ چات-دا، كامێرای ئامێرەكانیان دەلەرزن و بەوەش وێنە و ڤیدیۆكانیان تەڵخ و ناڕوون دەردەكەون.

بابەتی پێشتر

پێنج خۆراك كە تووشی جەڵتەی مەترسیدارت دەكەن

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی ڕاگەیەندرا<br> نرخەكەی دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share