كاتی دابەشكردنی نەوتی سپی ڕاگەیەندرا
نرخەكەی دادەبەزێت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داتای تایبەتی بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی وەرگرتووە و جەختیشدەكاتەوە چاوەڕواندەكرێت لە سەرەتای مانگی داهاتوو دابەشكردنی نەوتی سپی دەستپێبكات و بەوەش نرخەكەی دادەبەزێت.

ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پێشتر نووسرامان بۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق كردبوو كە ئەگەر نەوتی سپی دابەشنەكرێت نرخەكەی بەرزدەبێتەوە، بۆیە بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سپی چاوەڕوانكراوبووە و لە پەیوەندی بەردەوامدابووین كە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشبكرێت.

ئاشكرایكرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەكان داتای پێویستی وەرگرتووە و چاوەڕواندەكرێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی بكرێت.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغداد هەوڵیانداوە كە بڕێك نەوتی سپی لەلایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ پارێزگای سلێمانی دابینبكرێت و ئەگەر وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش یەك بەرمیل دابینبكات ئەوا نەوتی سپی هەرزاندەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکى تیمى توێژینەوە هۆکارى داتەپینی پێدەشتی چیاکانی زاگرۆس لە کوردستان رووندەکاتەوە

زنجیرە چیاکانى زاگرۆس دووچارى رووداوێکى سروشتى بووەتەوە و رۆدەچێتە ناو زەوییەوە، سەرۆکى تیمى توێژینەوەیەک وردەکارییەکەى رووندەکاتەوە و دەڵێت،…
زیاتر ببینە

ژمارەیەك لە كارمەندانی تەندروستی لەبارەی بڕینی دەرماڵەیەكیان هەڵوێست رادەگەیەنن

بڕیارە رۆژی دووشەممە لە ھۆڵی سەندیكای كارمەندی تەندروستیی كۆبوونەوەی سەرجەم بەڕێوەبەری بنكە تەندروستییەكانی پارێزگای سلێمانی ئەنجامدەدرێت. بڕیارە دوای…
Total
0
Share