چین وێستگەیەك لە بۆشایی ئاسمان دروستدەكات

سێ ئاسمانگەڕی چینی دوای 183 ڕۆژ مانەوە لە بۆشایی ئاسماندا گەڕانەوە بۆ سەرزەوی

سێ ئاسمانگەڕی چینی كە لەنێویاندا ژنێك هەیە و بۆ دروستكردنی وێستگەی ئاسمانی نێردرابوونە بۆشایی، گەڕانەوە بۆ سەرزەوی.

گەشتی ئەو سێ ئاسمانگەڕە، درێژترین گەشتی ئاسمانیی ئەو وڵاتەیە كە مرۆڤ تیایدا بەشداربووبێت و ماوەی 183 ڕۆژی خایاندووە، ئەركیان بنیادنان و دروستكردنی وێستگەی بۆشایی ئاسمانی “تیانخە”ی چینییە.

چای چی كانگ و ویی گوانگفو و وانگ یابینگ كە سێ ئاسمانگەڕە چینییەكەن، مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو گەشتەكەیان دەستپێكرد و پێنج ئەركیان لە كۆی 11 ئەركی دروستكردنی وێستگەكە تەواوكردووە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە دروستكردنی وێستگەكە تا كۆتایی ئەمساڵ تەواوببێت و گەڕانەوەی ئەو كەشتییە ئاسمانییەش كە سێ ئاسمانگەڕەكەی هەڵگرتبوو، نۆ كاتژمێری خایاندووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد. ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە…
Total
0
Share