بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.2 پلەی ڕێختەر كەناراوەكانی لۆس لاگۆس-ی لە چیللی هەژاند.
بەپێی پەیمانگای تۆماری بومەلەرزەی ئەورۆناوەند، لە قوڵایی 10 كیلۆمەتردا ڕوویداوە.
ئاشكراشیكرد، بومەلەرزەكە لە پێگەیشتنی هێڵی (41.29ی باشوور) لەگەڵ هێڵی (75.54 ڕۆژئاوا) ڕوویداوە.
تائێستا زانیاری لەبارەی بوونی قوربانی و زیانی ماددی بەهۆی بومەلەرزەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.