ڕوسیا هەڕەشە لە توركیا دەكات

ئەنقەرە ئامادەیی نیشانداوە بۆ فرۆشتنی چەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی بەسەرجەم وڵاتان

ڕوسیا باس لە ئەگەری گرێبەستێكی فرۆشتنی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن توركیاوە بە ئۆكرانیا دەكات، لەكاتێكدا پەیوەندییەكانی نێوان كیێڤ لەگەڵ مۆسكۆ ئاڵۆزیی تێكەوتووە.

ئاژانسی تاس-ی ڕوسی بڵاویكردەوە، یوری بوریسۆڤ، جێگری سەرۆكوەزیرانی ڕوسیا ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پێداچوونەوە بە هەماهەنگیی سەربازی و تەكنیكی لەگەڵ توركیادا دەكات، ئەگەر ئەنقەرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بە ئۆكرانیا فرۆشتبێت.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی، ئایا ڕوسیا هەماهەنگییە سەربازییە تەكنیكییەكانی لەگەڵ توركیا ڕادەوەستێنێت ئەگەر ئەنقەرە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بداتە ئۆكرانیا؟، بەرپرسەكەی كرملین وتی، “بەجیا چاوخشاندنەوە بەهەر دۆخێكدا دەكەین”.

پێشتر ڕۆژنامەیەكی توركی لە 15ی ئەم مانگەدا لەسەر زاری سەرچاوەیەكەوە ڕایگەیاند، ئەنقەرە ئامادەیە بۆ فرۆشتنی چەك و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی بەسەرجەم وڵاتان، لەنێویاندا ڕوسیا.

ساڵی 2019 ئۆكرانیا فڕۆكەیەكی لە جۆری Bayraktar TB2 كڕی و تاقیكردەوە، پلانیش دادەنێت بۆ دابینكردنی كەلوپەلی زیرەك لە جۆریMAM-L ، كە كۆمپانیای (Roketsan)ی توركی دروستیدەكات.

ناكۆكییەكانی ئۆكرانیا لەگەڵ مۆسكۆ، كە لە چەند هەفتەی دواییدا هەزاران سەربازی لە نزیك سنوورەكانی ئۆكرانیا داناوە، ترسی كیێڤ-ی لەبارەی ئەگەری هەڵمەتێكی سەربازیی بەرفراوان زیادكردووە.

ئۆكرانیا، ڕوسیا بەهەوڵدان بۆ دۆزینەوەی بیانوو بۆ داگیركردنی تۆمەتباردەكات، لەكاتێكدا مۆسكۆ دوپاتیدەكاتەوە “هەڕەشە لە كەس ناكات” و لەهەمان كاتدا ئیدانەی گێچەڵەكانی ئۆكرانیای كرد.

جەنگ لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، لە سەرهەڵدانییەوە لە ساڵی 2014، بووە هۆی كوژرانی زیاتر لە 13 هەزار كەس، دوای ئەوەی مۆسكۆ نیمچە دورگەی قرم-ی ئۆكرانیی خستە سەر وڵاتەكەی.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی

بابەتی دواتر

خشتەی موچە بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بورجی ئیڤڵ داخرا

بورجی ئیڤڵ کە هێمای شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسایە و یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاکێشەکانی جیهان کە گەشتیاران رووی تێدەکەن،…
Total
0
Share