حزبی دەسەڵاتداری مۆڵدۆڤا لە هەڵبژاردنەکاندا شکستێکی گەورەی هێنا

پارتی دەسەڵاتداری مۆڵدۆڤا لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکاندا تووشی شکستێکی گەورە بوو بە شێوەیەک لە کۆی 36 کورسی سەرۆک شارەوانییەکان تەنها 6 کورسیان بەدەستهێنا.

کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی مۆڵدۆڤا دوای بڵاوکردنەوەی داتا بەراییەکان ئاماژەی بەوەکرد، “دوای ژماردنەوەی ٪90ی دەنگەکان، کاندیدەکانی پارتی سۆسیالیست بە سەرۆکایەتی ئیگۆر دۆدۆن، سەرۆکی پێشوو، هەروەها کاندیدەکانی حزبی پارتەکەمان و پێکهاتەکانی تری ئۆپۆزسیۆن، لە زۆربەی شارەکاندا پێشەنگن”.

لە شاری چیسیناوی پایتەخت، دوای ژماردنی دەنگەکان لە 238 بنکە لە کۆی 305 بنکەی دەنگدان حزبی دەسەڵاتدار پلەی دووەمی بەدەستهێناوە بە رێژەی 27٪ی دەنگەکان، هاوکات لە شاری باڵی کە دووەم گەورەترین شاری ئەو وڵاتەیە، حزبی دەسەڵاتدار پلەی چوارەمی گرتووە.

بەپێی داتاکانی کۆمیسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنەکان رێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران لە مۆڵدۆڤا بە گشتی 41.4٪ بووە، ئەوەش هاوشێوەی رێژەی بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنەکانی 2019 کە لەو کاتەدا 41.7٪ی هاوڵاتییان بەشداری دەنگدانیان کردبوو.

بابەتی پێشتر

سودانی گەیشتە تاران

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی هەرێم: کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە گەیشتە دەستمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share