باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد لەبارەی مافی مانەوەی سەدر لە وڵاتەکەی ڕوونکردنەوە دەدات

باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغداد ئەو نامەیە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە هەڵوەشاندنەوەی مافی مانەوەی موقتەدا سەدر و خێزانەکەی دەکات لە ئێران.

لە ڕاگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئێراندا هاتووە، “باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ئەو نامەیە ڕەتدەکاتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێز وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمیر عەبدوللهیان، سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی مافی نیشتەجێبوونی بەڕێز موقتەدا سەدر و خێزانەکەی لە خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێران”.

باڵیۆزخانەی ئێران ڕایگەیاندووە، بە توندی ئیدانەی ئەو هەوڵە شکستخواردووانە دەکەن کە بەمەبەستی تێکدانی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات و دۆستایەتی گەلەکانیانە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە ناوی کاندیدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامە و دوای تەواوکردنی…
Total
0
Share