وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بەسەر ئەو خێزانە ئاوارانەدا دابەش دەکەن کە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.
عوسمان غانمی، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ” بڕیاردراوە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار بەسەر هەر خێزانێکی ئاوارەدا دابەشبکەن کە گەڕاونەتەوە شوێنەکانی خۆیان”.
ڕوونیشیکردەوە، “بڕیارەکە 3600 خێزانی ئاوارە دەگرێتەوە، لە چێوەی ئەو هاوکاریانەی حکومەتە کە بۆ باشترکردنی ژیانی ئاوارە گەڕاوەکان تەرخانیکردووە، سوریشین لەسەر ئەوەی کە هاوکاری دارایی بەسەر سەرجەم ئەو ئاوارانەدا دابەشبکەین کە دەگەڕێنەوە شوێنەکانی خۆیان، بەپێی ئەو پارەیەی لەبەردەستماندایە”.