سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد دەكات

بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی بەغداد بكات و ئەمینداری گشتی وەزارەتەكەش ڕایدەگەیەنێت، سێ پرس تاووتوێدەكەن كە یەكێكیان دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگرییە لە ناوچەكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا.

فەریق ڕوكن جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە 12ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، دوای چەندین كۆبوونەوە لە نێوان هەردوولا بڕیارە سبەی شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە كە پێكهاتووە لە لیژنەی باڵای هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەت بگاتە بەغداد و لەگەڵ لیژنەی هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی وەزارەتی بەرگریی عێراق (فەرماندەیی هێزە هاوبەشەكان) كۆبێتەوە.

جەبار یاوەر وتیشی، “گفتوگۆكان لەسەر سێ بابەتی سەرەكی دەبێت لەوانە یەكەم دامەزراندنی ناوەندی هەماهەنگی لە نێوان ئەفسەرانی هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عیراق، دووەم دامەزراندنی هێڵی هاوبەشی بەرگری، سێیەم ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی داعش، ئەمانە هەمووی سنوری پارێزگاكانی كەركوك و دیالە و نەینەوا دەبێت”.

بابەتی پێشتر

دیالە.. هۆشداری دەدرێت لەوەی گازی كلۆر كارەسات بقەومێنێت

بابەتی دواتر

کرێى خوێندنى پارالێڵ و ئێواران بە ڕێژەی 45% کەمکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق وزەی ئەتۆم بەكاردەهێنێت

عێراق ڕوو لە بەكارهێنانی وزەی ئەتۆم دەكات و مەبەستەكەی ئاشكرادەكات. “ئەزموونی پێویستمان هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی چالاكیی ئەتۆمی و…
Total
0
Share