هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق ئاگادار دەکرێنەوە مامەڵە بە دینارەوە بکەن لەبری دۆلار

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەکان پابەند دەکرێن بە مامەڵەکردن بە دیناری عێراقییەوە لەبری دۆلار هەر لایەنێکیش سەرپێچی بکات لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکرێت.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی گواستنەوەی عێراقدا هاتووە، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەتی گواستنەوە پابەند دەکات بە مامەڵەکردنیان بە دیناری عێراقی لەبری دۆلار، ئەوەش وەک پاڵپشتییەک بۆ دراوی نیشتمانی”.

جەختیکردووەتەوە، “هاوڵاتییان هەر سەرپێچییەک لەوبارەیەوە ببینن دەتوانن تۆماریبکەن، هەر لایەنێکیش سەرپێچی بکات لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدا دەکرێت”.

بابەتی پێشتر

ئۆبامیانگ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە

بابەتی دواتر

شۆکی گەورەتر لە کریستیانۆ ڕوودەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share