كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كۆمپانیانە دەگرێتەبەر كە نەوتی ڕەشی پیس دەگوازنەوە، جەختیشدەكاتەوە هەر كۆمپانیایەكی گواستنەوەی نەوت پابەندی مەرج و ڕێنماییەكان نەبێت كە بۆیان دانراوە گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێنرێتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) كە تێیدا هاتووە، هەر كۆمپانیایەكی گواستنەوەی نەوت پێشێلی مەرجەكان بكات كە ئەركیان گواستنەوەی نەوتی ڕەشی پیسە و پابەندی ڕێنماییەكان نەبن گرێبەستەكانیان هەڵدەوەشێندرێـتەوە.
هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو كۆمپانیایانەی پابەندی جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانن لە كاركردن بەردەوامدەبن و گرێبەستەكانیان هەڵناوەشێندرێتەوە.