نرخی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان ئاشکراکرا

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند، نرخی شوقەیەکی 100 مەتری کرێنشینان بە نزیکی 30 هەزار دۆلار دەبێت و بڕی پێنج هەزار دۆلاریش وەک پێشەکی وەردەگیرێت.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “بەمەبەستی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان، نوسراوی فەرمیمان داوەتە وەبەرهێنانی هەولێر، نرخی یەک مەتر چوارگۆشەی ئەو یەکانەمان بە 330 دۆلاری ئەمریکی دیاریکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “بۆ یەکەی 80 مەتری وەبەرهێن لەڕێگەی ئێمەوە چوار هەزار دۆلار پێشەکی لە هاوڵاتی وەردەگرێت، ئەوەی کە دەمێنێتەوە کە بڕی نزیکەی 26هەزار دۆلارە، بە قیستی 15 ساڵ وەردەگرێت، بۆ یەکەی 100 مەتری بڕی پێنج هەزار دۆلار پێشەکی وەردەگیرێت، ئەوەی کە دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەنی 15 ساڵ دەدرێتەوە، بۆ یەکەی 120 مەتریش بڕی شەش هەزار دۆلار پێشەکی وەردەگیرێت”.

وتیشی، “زەوی پرۆژەکان دابینکراوە، هیوادارین پێش هاتنی وەرزی بارانبارین بتوانین بەردی بناغەی پرۆژەکان دابنێین”.

ئاشکراشیکرد، “120هەزار کەس فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، ئێمە بۆ ئەم قۆناغە 20هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکەین، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش (9004)، یەکە تەواو دەکات و لەڕێگەی ئێمەوە تەمویلدەکرێن “.

 

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی تەقەكردن لە سلێمانی دەستگیركرا

بابەتی دواتر

سۆمۆ ڕێوشوێنی یاسایی توند بەرامبەر ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی بواری نەوت دەگرێتەبەر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share