ژن و پیاوێك بە هەورەبروسكە گیانیان لەدەستدا

لە یەكەم بارانبارینی ئەمساڵدا، ژن و پیاوێك لە پارێزگای سەڵاحەدین بە هەورەبروسكە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی بەركەوتنی هەورەبروسكەوە، ژن و پیاوێك پێكەوە سووتاون و گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەكە ڕایگەیاند، ئەو ژن و پیاوە شوانكارە بوون و لە كاتی لەوەڕاندنی مەڕەكانیاندا لە نزیك قەزای عەلەمی خۆرهەڵاتی تكریت، هەورەبروسكە لێیدوان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ نمەباران و هەورەبروسكە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان و باكووری عێراقی گرتەوە و بەراورد بە كەمیی بارانبارینەكە، هەورەبروسكەی زۆر و بەهێزی لەگەڵدا بوو.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

بەڕێوەبەری خۆراکی سلێمانی: ئەو برنجەی دابەشدەکرێت باشترین جۆرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کازمی ئۆپەراسیۆنێکی ڕاگەیاند

فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان ئۆپەراسیۆنێکی دژی شانە نووستووەکانی داعش لە تارمییە…
Total
0
Share