لیژنەی ئاسایش و بەرگریی نوێنەران پێچەوانەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان بیردەكاتەوە

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەكان لەبارەی توانای داعش بۆ دووبارە خۆڕێكخستنەوە لە عێراق بە ناواقعی وەسفدەكات، لەو بارەیەوە دوو هۆكاری دیاریكردووە.

گاتع روكابی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا قسەی لەسەر ئەو ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییانە كردووە كە باس لە توانای ڕێكخراوی داعش دەكەن بۆ دووبارە خۆڕێكخستنەوە لە عێراق، پەرلەمانتارەكە ئەگەری لەو شێوەیە بەدوور دەزانێت.

روكابی دەڵێت، قسەكردن لەسەر خۆڕێكخستنەوەی داعش لە عێراق ناواقعییە و ئەگەرێكی لەو شێوەیە ڕوونادات، دووپاتیدەكاتەوە، داعش تەنانەت توانا و كۆنترۆڵی بەسەر ئەندامەكانی خۆشیەوە نەماوە.

ئەندامەكەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری دوو هۆكاری دیارییكردووە كە ڕێگرن لە ئەگەرێكی لەو شێوەیە، ئەوانیش، بێتوانایی داعش لە بەئەندامكردنی عێراقییەكان لە ڕیزەكانیدا، هەروەها وشككبوونی سەرچاوە داراییەكان و كەمبوونەوەی توانای دارایی ڕێكخراوەكە بۆ پارەداركردنی چالاكی و ئەندامەكانی.

باسیشی لە كاریگەریی ئۆپۆراسیۆن و چالاكییە سەربازی و ئەمنییەكانی هێزە عێراقییەكان كردووە، كە “زەبری كوشندەی لە ڕێكخراوەكە داوە و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردەكانی كوژراون، ئەوەی ماوەتەوە تەنها شانەی بچوكن”.

بابەتی پێشتر

دوای ڕێککەوتنی ئۆپیک پڵەس نرخی نەوت دۆلارێک دابەزی

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: لە ڕۆژانی جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەین بە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار