ئەکتەرێکی ناسراوی میسری کۆچی دواییکرد

ئەکتەری ناسراوی میسری، هیشام سەلیم لەتەمەنی 64 ساڵیدا، بەهۆی توشبوونی بەنەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دواییکرد.

بەپێی میدیاکانی میسر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هیشام سەلیم، ئەکتەری تەمەن 64 ساڵ، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە گیانیلەدەستدا.

هیشام سەلیم، لەساڵی 1958، لەشاری قاهیرە لەدایکبووە، پەیمانگەی گەشتیاری و هۆتێلەکانی تەواوکردووە، دواتر بەمەبەستی درێژەدان بە خوێندن ڕووی لە بەریتانیا کردووە، دوای تێپەڕبوونی چەند ساڵێکی دیکە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی و دەستی بەکاری نواندن کردووە.

لەکۆتایی ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، دەستی بە رۆڵبینین لە دراما میسرییەکان کردووە، بەشداری لە زنجیرە دراماکانی( ئارابیسک و لەیالی حەلیمە، گاردن سیتی)و چەندانی دیکە کردووە، ڕەمەزانی ڕابردووش دوایین کاری ئەو ئەکتەرە نمایشکرا.

لەمانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەو لە ڕێگەی تۆمارێکی دەنگییەوە تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە ڕاگەیاند، هەر ئەمڕۆش بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا.

 

 

بابەتی پێشتر

خەلەکان؛ ڕووداوێکی هاتوچۆ حەوت قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا ئاڵتوون و پارەی لە دراوسێکەیان دزیبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share