نیویۆرك.. هەوڵی كردنەوەی سینەماكان دەدرێت

پیاوێك بە دەمامكەوە لەنێو هۆڵێكی سینەما

لە دەرەوەی شاری نیویۆرك ڕێگا بە كردنەوەی سینەماكان دەدرێت، بەڵام نابێت ئەوانەی تەماشای یەك شاشەی سینەما دەكەن ژمارەیان لە 50 كەس زیاتر بێت.

ئاندرۆ كۆمۆ، حاكمی ویلایەتی نیویۆرك شەممە 17ی تشرینی یەكەم ڕایگەیاند، لە 23ی تشرینی یەكەمەوە ڕیگا دەدەن سینەماكانی دەرەوەی شاری نیویۆرك بكرێنەوە، ئەوەش پاش داخستنێكی ماوە درێژ بەهۆی كۆرۆناوە.

حاكمی ویلایەتەكەی ئەمریكا ئەوەشی وتووە، سینەماكان بە یەك لەسەر چواری توانای پێشوویان دەكەونەوە كار، كە ئەوانەی بە دیار یەك شاشەی سینەماوە دادەنیشن نابێت ژمارەیان لە 50 كەس زیاتر بێت، ئەوەش لەو ناوچانەی كە ڕێژەی توشبوون تیایاندا 2% بێت لە 14 ڕۆژدا.

ڕێنمایی ئەوەش دراوە، هەوادارانی فیلم لە سینەماكان دەبێت پابەندی بەستنی دەمامك بن تەنها لەو كاتانە نەبێت كە خەریكی خواردن و خواردنەوەن.

لەكاركەوتنی سینەماكان بەهۆی كۆرۆناوە زیانێكی ئابوری بە وڵاتانی بەرهەمهێنی فیلم گەیاندووە، لەنێویان ئەمریكای خاوەن هۆڵیوود.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا سەرکۆنەی سوتاندنی بارەگای لقی پێنجی پارتی لە بەغداد دەکات

بابەتی دواتر

ئەرمینیا وڵاتە ئازەرییەكە تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی ئاگربەستە مرۆییەكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share