محەمەد عەباس بارام لەژێر چاودێریی پزیشكدایە

محەمەد عەباس بارام

هونەرمەند محەمەد عەباس بارام باری تەندروستی ناجێگیرە و لە نەخۆشخانەیەكی بەریتانیا لەژێر چاودێریی پزیشكدایە.

ماوەی چەند ساڵێكە دۆخی تەندروستیی هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەمەد عەباس بارام ناجێگیرە، بەمدواییە لە نەخۆشخانەیەكی بەریتانیا هێڵدراوەتەوە و لەژێر چاودێریی پزیشكدایە. لە دواهەمین نووسینیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی داوای نزای باشبوون لە هاوڕێیان و گوێگرانی دەكات.

محەمەد عەباس بارام، لە ساڵی 1954 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری سلێمانی-یە لە گەڕەکی سابونکەران نیشتەجێبوون، بەڵام بەهۆی بژێویی ژیانەوە باوک و دایکی روویان لە کەرکوک کردووە.

قۆناغەكانی خوێندنی لە شارەكانی كەركوك‌ و بەغداد تەواوكردووە و لە ساڵی 1972 بڕوانامەی لە بەشی موزیكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی بەغداد بەدەستهێناوە. هەر هەمان ساڵ لە رادیۆی كوردیی بەغداد دامەزراوە.

خاوەنی 30 گۆرانییە، لە دیارترین بەرهەمەکانی بریتین لە، (ئاگرێکی بێخۆڵەمێش، ئەی چاوشین).

ساڵی 1985 رووی لە هەندەران كردووە و لە سكۆتلەندا نیشتەجێ بووە. ساڵی 2011 بڕوانامەی ماستەری لە بواری موزیكدا وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی 9 و 12 ی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: شەڕی میدیایی و بەلاڕێدابردنی كێشەكان ئەزموونێكی شكستخواردووە و كێشەكان قوڵتردەكەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share