زانیاریی نوێ لەسەر هەڕەشە و مەترسییەكانی دیپ فەیك لە داهاتوودا بزانە

پڕۆگرامی دیپ فەیك چییە؟

یەكێكە لە تەكنەلۆژیا زیرەكە دەستكردەكان كە بەكاردەهێندرێت بۆ بەرهەمهێنانی وێنە و ڤیدیۆ بەشێوەیەكی جیاواز و گۆڕینی ڕووخساری كەسێك بە شێوەیەك كە نەگەڕێتەوە سەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی.

بیرۆكەی دروستبوونی پڕۆگرامەكە:-

هەوڵی بەردەوامی هەندێك لە كەسانی شارەزابووە كە ویستوویانە داهێنانەكانیان پڕفرۆشترین بن و لە كەمترین كاتدا زۆرترین قازانجی ماددی دەستبخەن، بیریان لەوە نەكردووەتەوە كە مەترسییەكەی خەریكە جیهان دەتەنێت و ماف و ژیانی مرۆڤەكان زەوت دەكات و كاریگەری نەرێنیشی لەسەر كۆمەڵگە و تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان دروستدەكات.

مەترسییەكانی ئەم پڕۆگرامە چین؟

هاوڵاتییان دووچاری ترس و دڵەڕاوكی دەكات و چەندین بابەتی هەڵبەستراو بڵاودەكرێنەوە و ئامانج لێی گەیشتنە بە ئامانجی سیاسیی و كۆمەڵایەتی و وادەكات خەڵك هیچ متمانەیەكیان بە سۆشیاڵ میدیا نەبێت، چونكە دەتوانرێت بەو هەنگاوە هەموو شتێك ساختە بكرێـت و ڕووی ڕاستەقینە و ڕووخساری كەسەكان بشارێتەوە بە شێوەیەك بڵاوبكرێتەوە كە كەسەكە خۆی دەیەوێت.

لە ئەمریكا وهیندستانەوە دەستپێكرا!!

ئەم پڕۆگرامە لە ئەمریكاوە، دەستیپێكرا كە پێشتربیرۆكەكە گەڵاڵە كراوە، بەڵام لە هیندستان تۆمەت دەخرایە پاڵ ژنان لە بواری ڕاگەیاندندا و چەندین وێنە و گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكرایەوە ئەوەش چەندین كێشەی لێكەوتەوە، چونكە هەواڵی درۆ و ڤیدیۆكەی لە ڕێگەی پڕۆگرامەكەوە بڵاوكراوەتەوە دواتر لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بە شێوەیەكی بەردەوام زیادیكرد و لە ویلایەتی ڤێرجینیای ئەمریكاش زیانی گەورەی بە هاوڵاتییانی نیشتەجێی ویلایەتەكە گەیاند و ناچاربوون یاسایەكی نوێی بۆ دەربكرێت و سزا بەسەر ئەو كەسانە بسەپێندرێت كە كار بە پڕۆگرامەكە دەكەن.
گرنگە ئاماژەی پێبكەین سەرەتا چەندین كەسایەتیی دیاری جیهان كاریان بەو پڕۆگرامە كرد و بەكاریانهێنا و دواتر زۆر خەڵكانێك لاساییان كردەوە و دەرئەنجامە نەرێنییەكانیشی بە بڕوای شارەزایانی بواری دەروونناسی تێكچوونی شیرازەی كۆمەڵگەكە و خێزانە لە تەواوی جیهاندا.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. خوێندكاران لە بەشە ناوخۆییەكانی هەولێر بە دەست بێئاوییەوە دەناڵێنن

بابەتی دواتر

لە بەرژەوەندیی ئەو كەسانە بڕیاردەدرێت كە لە كەرتی تایبەتدا كاردەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لاری كینگ مرد

لاری كینگ، میدیاكاری ناسراوی ئەمریكی، ئەمڕۆ شەممە 23ی كانونی دووەم لە تەمەنی 87 ساڵیدا مرد. هەواڵەكە لەلایەن كۆمپانیای…
Total
0
Share