گرانیی تێچووی ژیان %90ی ئەوروپییەکانی هەراسانکردووە

توێژینەوەیەک کە پەرلەمانی ئەوروپا ئەنجامییداوە دەریخستووە کە قەیرانی ئێستای تێچووی ژیان مایەی نیگەرانییە بۆ زیاتر لە %90ی ئەوروپییەکان .

93%ی ئەوانەی بەشدارییان لە ڕاپرسییەکەدا کردووە وتوویانە نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان، لەکاتێکدا 46% پشتڕاستیان کردووەتەوە کە ئاستی ژیانیان بەراورد بە پێشتر دابەزیوە و 39% پێشبینیان کردووە لە داهاتوودا کاریگەرییەکانیان لەسەر دەردەکەوێت.

کۆی گشتی 45% یان  ئێستا رووبەڕووی سەختی و کاریگەرییەکانی تێکچوونی بژێوییان بوونەتەوە.

پێشتر ئامارەکانی ئەوەیان ئاشکراکردووە هەڵاوسان لە ناوچەی یۆرۆدا 9.2% ـە، بەپێی داتاکانی ئاژانسی ئاماری یەکێتیی ئەوروپا (یۆرۆستات).

نیگەرانییە سەرەکییەکانی دیکە بۆ هاوڵاتییانی یەکێتیی ئەوروپا بریتیبوون لە هەژاری و تێکچوونی کۆمەڵایەتی بە ڕێژەی (82%)، گۆڕانی کەشوهەوا (81%)، شەڕ لە ئۆکرانیا (81%) و مەترسیی ڕووداوی ئەتۆمی  74%.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمریكا دەیەوێت زیرەكیی دەستكرد بۆ چاوپێكەوتن لەگەڵ كۆچبەران بەكاربهێنێت

وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمریكا دەڵێت، وەزارەتەكەی كار لەسەر تاقیكردنەوەی تەكنیكەكانی زیرەكیی دەستكرد دەكات بۆ راهێنانی ئەو كارمەندانەی پۆلیس…
Total
0
Share