تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان دۆزرانەوە

دوای ڕووداوەکەی 21ی کانوونی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، چەندین کۆچبەر خنکان و بێسەروشوێن بوون، ئەمڕۆش دۆزینەوەی تەرمی ژن و منداڵێک لە کەناراوەکانی یۆنان ڕاگەیەندرا.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاواره ‌و په‌نابه‌ران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا نێردراوە دەڵێت، ” نوێنەرایەتی دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان تەرمی منداڵێکی بچووک و ژنێک لە دوو شوێنی جیاواز لە دوورگەی ناکسۆس دۆزراوەتەوە”.

بەپێ زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو تەرمە هی ئەو کۆچبەرانەی ڕووداوەکەی 21ی کانوونی یەکەمی 2021ی دوورگەی سانتۆرینیە کە یەختێکی کۆچبەرانی کورد  لەوێدا ژێرئاو کەوت.

دەزگای لوتکە ئاشکرایکردووە، “لە سەرەتادا تەرمی منداڵێکی بچووک دۆزراوەتەوە و پاش ماوەیەکی کەم تەرمی ژنێکیش دۆزراوەتەوە”.

ده‌زگای لوتكه‌ بۆ كاروباری ئاواره ‌و په‌نابه‌ران ئاماری حەوت ساڵی رابردووی قوربانییه‌كانی ڕ‌ێگا نایاساییه‌كانی كۆچی خستووەتەڕوو.

 به‌پێی ئاماره‌كه‌، 649 هه‌زارو 273 په‌نابه‌ر لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە ڕۆیشتوون بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌و ژماره‌یه‌ش 296 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 216 كۆچبه‌ریش بێسه‌رو شوێنن و نادیارن، هه‌روه‌ها كۆی گشتی قوربانییه‌كان 512 كۆچبه‌ر بووه‌.

بابەتی پێشتر

چەند چەکدارێک لە بەغداد پێنج ئەندامی خێزانێکیان کوشت

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕاپەڕین ئەو کەسەی دەستگیرکرد کە تەقەی لە ماڵی فەرماندەیەکی سەربازی کردبوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share