سەرۆك كۆماری ئێران لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكانەوە لەسەر قاسم سولەیمانی پەیامێك بە تڕەمپ و بەرپرسانی ئەمریكا دەدات
ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران لە كاتی پێشكەشكردنی وتارەكەیدا لە نێو بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان، وێنەی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی بەرزكردەوە و پەیامێكی بە بەرپرسانی ئەمریكا دا
لە وتارەكەیدا سەرۆك كۆماری ئێران هەڕەشەی كرد و ڕایگەیاند، “سەرۆكی پێشووی ئەمریكا ئەم تاوانەی بەناوی خۆیەوە تۆماركردووە و دەبێت دادگایی بكرێت”.