سبەینێ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێـتەوە خوێندنەوەی دووە بۆ پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری و پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان دەكات.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پەرلەمانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەپێی حوكمی ماددەی 5 و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (16) و بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18) و بڕگەكانی (یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەم و پێنجەم) لە ماددەی (20) و ماددەكانی (47، 48) و بڕگەی (یەكەم) لە ماددەی (52) و ماددەكانی (54، 55، 56، 57) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كاتژمێر 10:00ی سبەینێ پێنجشەممە، كۆبوونەوەی ژمارە (3)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی چوارەم لە خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجامبدات.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، كارنامەی كۆبوونەوەكەی پەرلەمان، خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پێشنیاز و پڕۆژەیاسای پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان – عێراق و پێشنیازەیاسای پاراستنی ئاژەڵان لە هەرێمی كوردستان-عێراق