ئاسایشی راپەڕین: بکوژی ناسکە قادر دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

ناسکە قادر پیرۆت

ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردەوە، بکوژی ناسکە قادر پیرۆت کە دوو هەفتە لەمەوبەر تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە نوسراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ناردووە رایگەیاندووە، “لە دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی چوارقورنە بە ناوی ناسکە قادر پیرۆت تەمەن 47 ساڵ لە رێکەوتی 13 ی 11ی 2022 دیارنەمابوو و دواتر لە رێکەوتی 24 ی 11 لە ناو کێڵگەیەکی نزیک بەنداوی دوکان تەرمەکەی بە سوتێنراوی دۆزرایەوە، توانرا لە ماوەیەکی کەمدا چەند کەسێک لەسەر دۆسیەکەی دەستگیربکرێن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە دوای دەستکەوتنی بەڵگەی تەواو، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (خ، ر) تەمەن 39 ساڵ دانی بە کوشتنەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە پێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو قەرەبووی کورتهێنانی یەدەگی ئاوی لە عێراق کردووەتەوە

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، بارانبارینی چەند رۆژی رابردووی ناوچەکانی هەرێمی کورستان کاریگەری ئەرێنی هەبووە لەسەر کەمکردنەوە و…
Total
0
Share