پەرلەمان هەوڵدەدات قەرزەكانی حكومەت لە مووچەی پاشەكەوتكراو بدرێنەوە

لە پەرلەمانەوە پێشنیازەیاسا ئامادەكراوە بۆ دانەوەی قەرزەكانی حكومەت كە لای هاوڵاتییانن لەو مووچانەی حكومەت پاشەكەوتیكردوون، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتییش وردەكارییەكەی ئاشكرادەكات.

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، ناوەڕۆكی پێشنیازەیاساكەی بۆ ئێستا ئاشكراكرد و وتی، ژمارەیەك پێشنیازیان بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەرزكردووەتەوە و یەكێكیان تایبەتە بە وەرگرتنەوەی قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان.

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی، وردەكاریی ئەو پرسەی خستەڕوو و وتی، “حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهۆی لێبڕین، پاشەكەوت و نەدانی مووچەوە زیاتر لە 14 تریلیۆن دینار پارەی فەرمانبەران و مووچەخۆران قەرزدارە، لە بەرامبەر ئەوەدا هاوڵاتییان و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەشت ملیار دۆلار قەرزی ئاو و كارەبا و قەرزی دیكەی حكومەتیان لایە و دەكرێت قەرزەكان لەو مووچانە بدرێنەوە”.

وتیشی، پێشنیازكراوە قەرزەكانی حكومەت كە لای هاوڵاتییانن، بەشێكیان لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە و حكومەت بە شێوەی لێبڕین “مەقاسە” لە بری خستن قەرزەكان وەربگرێتەوە.

زیاد جەبار ڕاشیگەیاند، سەرۆكایەتیی پەرلەمان، پێشنیازەیاساكەی ناردووە بۆ حكومەت و چاوەڕوانن دوای تاوتوێكردنی، بڕیاری لەبارەوە بدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی باڵا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق: هەرێم چاوەڕێی بە‌غدادە تەمویلی مووچە بکات و بەغدادیش چاوەڕێی 120 ملیارەکەی هەرێمە

سەرچاوەیەکی باڵا ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێم چاوەڕێی نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقە تاوەکو 120 ملیارەکە بنێرێت، بەغدادیش چاوەڕێی داهاتی نانەوتیی…
Total
0
Share