بە ڤیدیۆ.. پەرلەمانتارێكی یەكێتی ڕەخنە لە پەرلەمان دەگرێت بەڵام وتەكانی دەبڕن

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی كوردستاندا كە بە سەرۆكایەتیی هێمن هەورامی جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەڕێوەچوو، كاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕەخنەی لە كاری پەرلەمان گرت و تۆمەتباریكرد بەوەی كاری گرنگی بۆ هاوڵاتییان نەكردووە و كەوتووەتەژێر ڕكێفی حكومەتەوە، بەڵام وتەكانی بڕدران و لەو بڕگەیەدا كۆتایی بە پەخشی دانیشتنەكەی پەرلەمان هێنرا.

وەك لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، كاروان گەزنەیی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، ڕەخنە لە پەرلەمان و كارەكانی دەگرێت بەوەی دوای چوار ساڵ لە تێپەڕبوونی تەمەنی ئەم خوولەی پەرلەمان، وەك پێویست خزمەتی هاوڵاتییانی نەكردووە.

پەرلەمانتارەكەی ی. ن. ك دەڵێت، “پەرلەمان جگە لە دەركردنی چەند یاسایەكی پەرلەمان و یاساكانی تایبەت بە حكومەت، هیچی تری نەكردووە و كەوتووەتەژێر ڕكێفی وەزیرەكانەوە”.

كاروان گەزنەیی ڕووی قسەكانی لە سەرۆكی دانیشتنەكەی پەرلەمان كرد و وتی، “پەرلەمان فەرمانگەیەكە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، یاخود دامەزراوەیەكی سەربەخۆیە؟!”.

ڕاشیگەیاند، “دەیان بابەتی گشتی و گرنگ هەن لە هەرێمی كوردستان وەك مووچە و پلەبەرزكردنەوە و پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست، كەچی پەرلەمان كاری لەسەر نەكردوون”.

لە درێژەی قسەكانی پەرلەمانتارەكەدا، ڕاگەیاندنی پەرلەمان پەخشی دانیشتنەكەی پەرلەمان و وتەكانی پەرلەمانتارەكەی ڕاگرت و لە ناڕەزایەتیی ئەو كارەدا، كاروان گەزنەیی ڕایگەیاند، ئەوان قسەی خەڵك دەكەن و بابەتەكان گرنگن و پەیوەستن بە مافی خەڵكەوە، چۆن دەبێت وتەكانی ببڕدرێن؟!.

 

 

بابەتی پێشتر

سوودەکانی وەرزشی بەیانیان بەر لە نانخواردن

بابەتی دواتر

ژنێك دەستگیركرا 25 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتوونی دزیوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەپەگە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و پارتی بەدرۆ دەخاتەوە. 5ی ئەم مانگە لە ئەنجامی…
Total
0
Share