دامەزراندن رادەگەیەنرێت و مووچەیان لەسەر عێراق دەبێت

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بڕیارە لەم مانگەدا لیوای 20 كە بە لیوا هاوبەشەكە ناوی دەبرێت دەستبەكاربن و مووچەشیان لەسەر عێراق دەبێت.

هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا لەگەڵ وەزیری بەرگریی عێراق كۆبوونەوەمان ئەنجامداوە و ئەو پرسیارەمان ئاراستەی كرد و رایگەیاند هیچ گرفتێكی یاسایی و كارگێری نەماوە و دوای كاركردن بە یاسای بودجە دەستبەكاردەبن.

راشیگەیاند، بڕیارە لەم مانگەدا لیوا هاوبەشەكان دەستبەكاربن و ئەركیان پێبسپێردرێت و لە هەمانكاتدا مووچەیان لەسەر حكومەتی عێراق دەبێت لەو رۆژەی دەستبەكاردەبن مووچەیان بۆ دەبەسترێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دواخستنی هەڵبژاردن زیانی گەورە بە پێگە و شەرعییەتی دامەزراوەكانی هەرێم دەگەیەنێت

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەی لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان لە عێراق نیگەرانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی پلاندانان: شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان

وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشكرایكرد، شارەكانی عێراق لەبەردەم دیاردەی بەگوندبووندان. لە ڕاگەیەندراوێكدا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویكردەوە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق…
Total
0
Share