هەپەگە پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

هەپەگە ڕەتیدەكاتەوە گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكە پەیوەندی بەوانەوە هەبێت و پارتی بەدرۆ دەخاتەوە.

5ی ئەم مانگە لە ئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراودا لە نزیك گوندی هرورێی  لە ناحیەی كانی ماسێ لە ئامێدی، دوو گەشتیاری دانیماركی گیانیان لەدەستدا، كە بە پاسكیل گەشتی ناوچەكەیان ئەنجامدابوو.

هەر ئەو كات میدیاكانی پارتی گیانلەدەستدانی ئەو دوو گەشتیارەیان خستە ئەستۆی پەكەكە.

لەبەرامبەریشدا ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل – هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیكردووەتەوە، هیچ پەیوەندییەكیان بە ڕووداوی گیانلەدەستدانی دوو پاسكیلسوارە دانیماركییەكەوە هەبوبێت.

هەپەگە جەختیشی كردووەتەوە، ئەو ناوچەیەی ئەو ڕووداوە تێیدا ڕوویداوە ئەوانی تێیدانییە و هێزەكانیشیان تێیدا ناگەڕێن و دەڵێن، “ئێمە مینی چێندراو بەكارناهێنین، ئەم ڕووداوە پێویستی بە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری نەوتی عێراق: لە پاڵاوگەی کەرکوک دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینی موحەسەن

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، لە پاڵاوگەی کەرکوك دەستکرا بە بەرهەمهێنانی بەنزینێكی کوالێتی بەرز. دەشڵێت، پاڵاوگەکە لە توانایدایە رۆژانە…
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی…
Total
0
Share