لەبارەی ڕاگرتنی بەشە خۆراكی مانگانەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ساڵی داهاتوو بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان بەردەوامدەبێت، جەختیشدەكاتەوە لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراقدا لە پەیوەندیدان پارەی پێویست بۆ كڕینی بەشە خۆراكی هاوڵاتییان بۆ ساڵی داهاتوو دابیندەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی یاسای ئاسایشی خۆراك كە پەسەندكراوە پارەی یەك ساڵ بۆ كڕینی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دابینكراوە و ئەگەر یاسای بودجەش لە پەرلەمانی عێراق تا كۆتایی ئەمساڵ پەسەندنەكرا ئەوا دەتوانرێت یەك لەسەر دوانزەی بودجەی ساڵی ڕابردوو بۆ كڕینی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان خەرجبكرێت.

ئاشكرایكرد، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە پەیوەندیداین و بەهیچ شێوەیەك باس لەوە نەكراوە ساڵی داهاتوو بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان دابەشنەكرێت و ئەوەی بڵاودەكرێتەوە گوایە تا كۆتایی ئەمساڵ بەشە خۆراكی هاوڵاتییان دابەشدەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

بابەتی پێشتر

بنەماڵەی جووەكان بێبەریبوونی خۆیان لە ئارام عیزەت ڕادەگەیەنن

بابەتی دواتر

سزای بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری گۆڕدرا<br>بۆ هەر مانگێك پێنج هەزار دینارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share