بنەماڵەی جووەكان بێبەریبوونی خۆیان لە ئارام عیزەت ڕادەگەیەنن

بنەماڵەی جووەكان لە هەرێم و عێراق ڕایدەگەیەنن، هەر لە بنەڕەتەوە بێبەریبوونی خۆمان لە ئارام عیزەت ڕاگەیاندووە و هیچ كاتێك ناوبراومان وەكو جوو نەبینیوە.

بنەماڵەی جووەكان لە هەرێم و عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە، بڵاویانكردووەتەوە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئێمە وەكو جووەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق هەر لە بنەڕەتەوە بێبەريبوونی خۆمان لە ئارام عیزەت ڕاگەیاندووە و هیچ ئەنجومەنێك و هیچ گروپ و ڕێكخراوێك و كۆمەڵەیەكمان نەبووە تا بەڕێوەمان ببات و چالاكی ئەنجامبدەین بەناوی جووەكانەوە كە نوێنەرمان بێت یاخود سەرۆكی ئەنجومەنی باڵا.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئارام عیزەت دایك و باوكی موسڵمانن و تەنها نەنكێكی باوكی كە دەكاتە دایكی دایكی باوكی جوو بووە كە ئەوەش هیچ پەیوەندییەكی بە شەجەرەی خێزانی جووەكان و بن جووەكانی كوردستانەوە نەبووە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئایینی جوو ڕێ لە ئازادیی مرۆڤەكان ناگرێت و هەموو كەسێك ئازادە كە چ ژیانێك و چ ئایینێك هەڵدەبژێرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە لەبارەی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک بۆسەر بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێگریی یاسایی هەیە لەبەردەم گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە…
Total
0
Share