تۆمەتباری كوشتنی ئەندامەكەی پەكەكە دراوەتە دادگا و سزا وەردەگرێت

ژوورێكی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، كە بەڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت پێكهێنرابوو، ڕاگەیەندراوێكی لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتباری دوو تاوانەكەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە.

ژوورە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، تاوانباری سەرەكیی كوشتن و برینداركردنی دوو ئەندامەكەی پەكەكە دەستگیركراوە و ڕاپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.

دووپاتیشیكردووەتەوە، “سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە :

ڕاگە‌یەندراوێك لە ‌ژووری ئۆپە‌راسیۆنێكی ھاوبە‌شە‌وە‌ لە پارێزگای سلێمانی

لەسەر ڕاسپاردەی بە‌ڕێز قوباد تاڵە‌بانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنرا لەدەزگای ئاسایشی هەرێم، ئاژانسى پاراستن و زانيارى – زانيارى، بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تیی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی، بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تیی گشتیى دژەتيرۆر و بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو، پاش چڕكردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لەماوەی کەمتر له 24 كاتژميردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرابكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كیی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیربکرێت. دوو کردەوەکەش :

– یەكە‌ميان ڕۆژی 16ی ئەیلول ڕوویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو.

– دووە‌میان ڕۆژی 17ی ئەیلول ڕوویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا.

تۆمەتبارە‌كە‌ش ڕاپێچی دادگا کرا تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.

لێرە‌وە‌ بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین کە سلێمانی شاری ئارامییە بۆ هەمووان بێ جیاوازی و ئاسایش و ئارامیی شار و ھاوڵاتییانیش پارێزراوە.

– دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى – زانيارى.

– بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تیی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی.

– بە‌ڕێوەبە‌رایە‌تیی گشتیى دژەتێرور.

– بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی.

18ی ئە‌یلولی 2021

بابەتی پێشتر

خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

شانزە ساڵ بەسەر كۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێپەڕدەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بە جێگیری مایەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ نرخەكەی بەجێگیری مایەوە…
Total
0
Share