مۆسكۆڤیچ دێتەوە

ڕوسیا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ دەستپێدەكاتەوە

سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ ئاشكرایكرد، دەستدەكەنەوە بە دروستكردن و بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی مۆسكۆڤیچ لەو كارگەیەی كە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕایەوە بۆ كۆمپانیای “ڕینۆ”ی فەرەنسی و بەمدواییانە دایخست.

هاوكاتی لێدوانەكەی شارەداری مۆسكۆ، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ڕوسیا لە هەژماری خۆی لە تێلیگرام ڕایگەیاند، خاوەندارێتیی كارگەكەی كۆمپانیای “ڕینۆ”یان خستووەتەسەر حكومەتی خۆجێیی مۆسكۆ و چیتر ڕینۆ خاوەنی ئەو لقەی ڕوسیای كۆمپانیاكە نییە.

سێرگی سۆبیانین شارەداری مۆسكۆ لەبارەی بڕیارە نوێیەكەوە دەڵێت، لە قۆناغی یەكەمدا مۆدێلە كلاسیكییەكەی مۆسكۆڤیچ بەرهەمدەهێنن و دواتر مۆسكۆڤیچ-ی كارەبایی دروستدەكەن.

مۆسكۆڤیچ لە هەفتاكانی سەدەی ڕابردوودا تا دوو دەیەی دواتر یەكێك بوو لەو ئۆتۆمبێلانەی لە باشووری كوردستان-دا بەربڵاوبوون و هەردوو جۆرەكەی (سیدان و ستێشن) بوون بە بەشێك لە یادەوەریی خەڵك.

بابەتی پێشتر

تاوانێكی دیكە لە هەولێر.. كەسێك بە دەستی براكەی كوژرا

بابەتی دواتر

لێكۆڵینەوەیەكی زانستی: یارییە ئەلیكترۆنییەكان منداڵ زیرەك دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share