دەگەڕێتەوە بۆ دوو هەزار ساڵ لەمەوبەر.. منداڵێك دراوێكی زیویی دەگمەن دەدۆزێتەوە

مێژووی دراوەكە دەگەڕێتەوە بۆ شۆڕشی گەورەی دژ بە ڕۆمان

دراوێكی زیویی دەگمەن كە تەمەنی 2000 ساڵە و باوەڕوایە لە یەدەگە زیوییەكانە كە لە گۆڕەپانی حەرەمی قودسدا بووە، لەلایەن منداڵێكەوە دۆزرایەوە، وەك ئەوەی سایتی (تایمز ئۆف ئیسرائیل) بڵاویكردووەتەوە.

دراوەكە لەلایەن لیئیل، منداڵی ئیسرائیلی (تەمەن 11 ساڵ) لەكاتی هەڵمەتێكی پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك دۆزراوەتەوە، دوای پرۆسەیەكی هەڵكۆڵینی شوێنەوار كە لە كێڵگەی شاری دیڤیدی نیشتمانی كراوە.

باوەڕوایە دراوەكە بە “هەیكەلی دووەم” هەڵكۆڵدراوە كە واتای ساڵی دووەمی شۆڕشی یەهودیی گەورە دژە بە ڕۆمان (67-68 بەپێی ڕۆژژمێری زاینی) دەدات.

ئەگەر دڵنیایی لەبارەی شوێنە بنەڕەتییەكەیەوە بدرێت، دەبێتە یەكێك لەو پارچە شوێنەوارە زۆر دەگمەنانەی دروستكردن و دۆزینەوەی لە قودس بێت.

كێشی دراوەكە نزیكەی 14 گرامە، نەخشی وێنەی فنجانێك لەسەر یەكێك لە ڕووەكانیدایە، لەگەڵ ناوێكی ڕوونكردنەوە “شیكلی ئیسرائیلی” و هەردوو وشەی عیبری شین و بیت كە كورتكراوەی “ساڵی دووەم”ە، واتە ساڵی دووەمی شۆڕشی گەورەی دژ بە ڕۆمان.

لەسەر ڕووەكەی دیكەی دراوەكە نەخشەیەك هەیە كە بەپێی دەسەڵاتی شوێنەواریی ئیسرائیل نەخشی بارەگای سەرۆكی كاهینەكانە، سەرەڕای دەستەواژەی “قودسی پیرۆز” بە نوسینی عیبری كۆن.

بابەتی پێشتر

كۆچبه‌رێكى دیكه‌ى كورد له‌ سنووری پۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا گیانیله‌ده‌ستدا

بابەتی دواتر

سه‌در: له‌ په‌یامه‌كه‌ى پلاسخارت ده‌ركه‌وت هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ساخته‌كاری هه‌ڵبژاردن بوونى نیه‌

بابەتی پەیوەندیدار
Total
11
Share