وەزارەت ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، پڕۆژەی هێڵی شەمەندەفەر لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابوریدایە، پڕۆژەکە دوای جێبەجێکردنی شاری سلێمانیش دەگرێتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگرین عەبدوڵا بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند، دامەزراندنی تۆڕی شەمەندەفەر لە هەرێمی کوردستان لە قۆناغی خوێندنەوەی بەهای ئابوریدایه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک پڕۆژهكه جێبەجێ بکرێت، تۆڕهكه لە باکووری هەرێمی كوردستان تاوهکو باشووری دەبێت بە شاری سلێمانيیەوە.