لە سنووری شارباژێر گەنجێک کوژرا

قائیمقامی قەزای ماوەت بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، شەوی رابردوو لە سنووری گوندی گەڵالە لە دۆڵی شۆرێ بۆردوومانی باخێک کراوە و کوڕێکی خەڵکی گەڵاڵە بەهۆیەوە گیانیلەدەستداوە.

کامەران حەسەن، قائیمقامی قەزای ماوەت ئاماژەی بەوەشکرد، دوێنێ خانەوادەی خاوەنی باخەکە هەموویان بەیەکەوە چوونەتە باخەکەیان بەڵام دواتر گەڕاونەتەوە و کوڕەکەیان وتویەتی هەندێکی کاری باخداریم ماوە تەواوی بکەم و دواتر سبەی دەگەڕێمەوە، بەڵام لە کاتژمێر 11:00 شەودا بۆردوومانی باخەکە کراوە و خاپورکراوە و کوڕەکەش کوژراوە.

ئاماژە بەوەشکرد، کوڕەکە کوڕی خێزانێکی دیاری ناوچەی گەڵاڵەیە و لە شاری سلێمانی دادەنیشن و خێزانێکن دوورن لە سیاسەت و سەرقاڵی ژیانی ئاسایی خۆیانن.

لەبارەی ئەوەی بۆردوومانەکە چۆن کراوە رایگەیاند، بەهۆی دووری دۆڵی شۆرێ لە سەنتەری گەڵاڵەوە کە هەشت بۆ 10 کیلۆمەتر دوورە، خەڵکی ناوچەکە تەنها گوێیان لە دەنگی تەقینەوەکە بووە و نازاندرێت ئایا بە درۆن بووە یاخود بە فڕۆکەی جەنگی گەورە.

لەبارەی لایەنی بەرپرسیار لە هێرشەکەوە رایگەیاند، لە ساڵی 2017 بەدواوە چەندین جار تورکیا بۆردوومانی ناوچەی گەڵاڵەی کردووە و باسی لەوەشکرد دەنگۆی ئەوە هەیە چەند خانوویەکی دیکەش لە هەمان سنوور خاپوور کرابن.

 

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حەسیرەی بەسەرکردەوە

بابەتی دواتر

بڕیاری لێخۆشبوونی سزای دواکەوتنی کەڵەکەبووی سەر خاوەنکارەکان کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share