روونكردنەوە لەبارەی گرفتی كارەبای چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەدرێت

كارەبای سلێمانی لەكاركەوتنی دوو هێڵی كارەبا بەهۆی باران و هەورەبروسكەوە ئاشكرادەكات و ودەڵێت، بەهۆیەوە چەند گەڕەكێك بێكارەبا بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لە ئاگادارییەكدا دەڵێت، بەهۆی بارانبارین و هەورەبروسکەوە، دوو هێڵی گواستنەوەی وزەی کارەبا لەکارکەوتوون کە بریتن لە هێڵی 132 کەیڤی دەربەندیخان-ئەزمڕ کە ویستگەی گۆرینی کارەبای (کازیوە)ی لەسەرە، لەگەڵ هێڵی 132 کەی ڤی تاسڵوجە-کوردسات، کە وێستگەی مۆبایلی (هەواری شار)ی لەسەرە.

دەڵێت، بەهۆیەوە ئەو گەڕەکانەی لەو وێستگانەوە کارەبا وەردەگرن بێکارەبان.

كارەبای سلێمانی روونیشیدەكاتەوە، لەئێستادا تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێڵەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن.

بابەتی پێشتر

لە ئەمڕۆوە کارتی مۆبایل هەرزان بوو

بابەتی دواتر

16 خوێندكار برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share